وەڵامی ڕێواز فایەق بۆ مەسروور بارزانی؛ بەردەوام بیانو بە دوژمنی وەهمی دەهێننەوە
(0) /
ڕوانگە - ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکیدا لە پێگەی ئێکسەوە وەڵامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت هەرێمی دایەوە و ڕایگەیاند، خەسڵەتی سەرەکی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان ئەوەیە کە بەردەوام بیانو بە دوژمنی وەهمی بهێننەوە.
ئەمڕۆ لە وەڵامی وتەکانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، ڕێواز فایەق سهرۆكی خولی پێنجهمی پهرلهمانی هەرێمی كوردستان لە پێگەی ئێکس-ەوە ڕایگەیاند، خەسڵەتی سەرەکی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان ئەوەیە کە بەردەوام بیانو بە دوژمنی وەهمی بهێننەوە دۆخی گشتی وەک دەرئەنجامی تیۆری پیلانگێڕی پیشانی خەڵک بدەن.
ئەو وتانەی ڕێواز فایەق لە کاتێکدایە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە میانی کردنەوەی ناوەندێکی پۆستە و گەیاندنی بازرگانییدا ڕایگەیاند، موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خۆڕاگربون بەرامبەر ئەو پیلانەی هەندێک كەس و لایەن بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان ویستیان قەوارەی هەرێمی كوردستان بەوە لاواز بكەن كە داوای ئەوە بكەن كە موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێتە سەر پارێزگاكان، خۆڕاگریی ئێوە وایكرد ئەم پیلانە سەرنەگرێت”.
لە بەرامبەریشدا ڕێواز فایەق ئاماژهی بهوهشكردوه، مسۆگەربوونی مووچە، بە ڕادەستکردنی ناو و زانیاریی هێزە ئەمنییەکانەوە، بە قبوڵکردنی وردبینی چاودێری دارایی فیدڕاڵییەوە، بە ڕادەستکردنی نیوەی داهاتە فیدراڵییەکانی هەرێمەوە، بە جێبەجێکردنی ئاست دوای ئاستی مەرجەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵییەوە، بە شکاندنی غروری ناواقعی و پێداگریی بێ کردارەوە، هەموی بە یەک پاکێج، بەرهەمی بڕیاری ویژدانی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و پێداگری و ئازایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو و ئەو ژن و پیاوە ژیرانەیە کە متمانەیان بە دادپەروەریی دادگا باڵاکەی عێراق کرد و سکاڵایان بردە بەردەستی.
دەشڵیت: دواجار دادگاکە هەردوو سەرۆک حکومەتی بەغدا و هەولێر، هەردوو وەزیریی دارایی و کۆی دامەزراوەکانی هەردوو حکومەتی ملکەچی دادپەروەریی کرد، لەو نێوەندەش خەڵک ئەوەندە هوشیارە کە پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی خۆی دەناسێت و بۆ ناسینەوەیان زرمە زرمی دەهۆڵی دووری پێویست نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی هەرێم رایگهیاند، “مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خۆڕاگربون بەرامبەر ئەو پیلانەی هەندێك كەس و لایەن بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان ویستیان قەوارەی هەرێمی كوردستان بەوە لاواز بكەن كە داوای ئەوە بكەن كە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێتە سەر پارێزگاكان، خۆڕاگریی ئێوە وایكرد ئەم پیلانە سەرنەگرێت”.
تێبينيێك بنێرە: