ئەگەر پاراستنی ماف و موچەی خەڵکی هەرێم پلانگێرییە، ئەوا خۆمان لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە دەڵێن پلانگێڕیمان کردوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان بڕیار ڕەشید


Jun 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بە بڕوای هەندێک لەلایەنە سیاسییەکان پێیان وابێت، لە چوارچێوەی بڕگەی "پارێزگای ناڕازی" پاراستنی ماف و موچەی خەڵکی هەرێم پلانگێرییە، ئەوا خۆمان لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە دەڵێن پلانگێڕیمان کردوە.
 
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر لایەنێکی سیاسی پێی وایە کە بڕگەی پارێزگاری ناڕازی پلانگێڕییە، ئەگەر داکۆکیکردن لە موچەی هاوڵاتیان و گوێنەدان بە بابەتی دیکە جگە لە قوتی هاوڵاتیان پلانگێڕی بێت، ئەوا فراکسیۆنی یەکێتی پلانگێڕی کردوە.
 
د. بڕیار رەشید ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەوەی دەنگ بە خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ درا، هەوڵی تەواویان بۆ موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان داوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردوە، داواکاری ئەوانیش داوایان کردوە لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکان بە ناو بێت.
 
ئەوەشی خستەڕو، بە حکومەتی عێراقییان وتوە، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، هێمنی و ئارامی هەرێمی کوردستان و عێراق دەپارێزن و هیچ تاوانێکیان نییە، بەڵکو دەوام و ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندوە، بۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق موچەکانیان بۆ دابین بکات.
 
بڕگەی "پارێزگای ناڕازی" لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 لەسەر پێشنیاری فراکسیۆنی یەکێتی زیادکرا و دواتر لە پرۆسەی دەنگدان پەسەندکرا، دەقی بڕگەکە بریتییە لەوەی دەسەڵات بدرێتە پارێزگار یاخود و فەرمانگەیەک لیستی موچەی فەرمانبەرەکانیبنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی رێگریکردن لە دواکەوتنی موچەکانیان.