قوباد تاڵەبانی: بودجەی پێویستمان بۆ بەگەڕخستنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی وەستاوی خزمەتگوزاری لە دەڤەری راپەڕین دابین کرد
(0) /
ڕوانگە - جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بودجەی پێویستمان بۆ بەگەڕخستنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی وەستاوی خزمەتگوزاری لە دەڤەری راپەڕین دابین کرد .
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: بودجەی پێویستمان بۆ بەگەڕخستنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی وەستاوی خزمەتگوزاری لە دەڤەری راپەڕین دابین کرد و دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە ،لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەرپرسانی دەڤەرەکە، باسی گلەیی و رەخنەی هاوڵاتیانم کرد و جەختم کردەوە لەسەر خۆرێکخستنەوە لەپێناو خزمەتکردن و کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانی تەواو بۆ راپەڕاندنی کاروباری هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران.
دەشڵێت ، بە بەردەوامی هەڵسانگاندن بۆ ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکەین، هەر کاتێک پێویست بکات لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیدا گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکاندا دەکەین.
تێبينيێك بنێرە: