ناوەڕۆكی كۆبونەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان هەرێم عێراق نەوت


Jun 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان لە بەغدا لەگەڵ وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق، تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچوی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو پرسە، كران.

 ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا، وەفدی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لە کۆبونەوەکەدا پرسەکانی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و پرسی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچوی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو پرسە، تاوتوێ کران."