قوباد تاڵەبانی: دەبێت زانکۆکان خۆیان لەگەڵ بازاڕدا بگونجێنن و زانیاری و داتای ورد کۆبکەنەوە لەسەر پێویستییەکانی بازاڕی کار

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوباد تاڵەبانی کوردستان زانکۆ


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بە ئامادەبونی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د. پەیمان رەمەزان سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین رۆئیای خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە دەڤەری راپەڕین خستەڕوو.

دواتر جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە گرنگیی زانکۆ لە داڕشتنی پلان و سیاسەت لە کەرتە جیاوازەکاندا، جەختی کردەوە کە دەبێت زانکۆی راپەڕین رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لە گەشەپێدانی ناوچەکە لە بوارە جیاوازەکاندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی زانکۆ دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد کە دەبێت زانکۆکان خۆیان لەگەڵ بازاڕدا بگونجێنن و زانیاری و داتای ورد کۆبکەنەوە لەسەر پێویستییەکانی بازاڕی کار، بۆ ئەوەی هێزی کاری شارەزا بۆ بازاڕی کار پەروەردە بکەن.