بەتۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرای دەکات:"  بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك دزی‌ له‌ماڵێك كردبوو.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەیشی خستۆتەڕوو:"  دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ سكاڵای تۆماركرد كە چه‌ند جارێك دزی‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ كراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و چه‌ند جارێك دزی‌ له‌ماڵی سکاڵاکار كردووه‌.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:" لەئێستادا تۆمەتبار ( م، ع، ع لەدایكبووی 1997) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.