پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سلێمانی


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە و بە فیشەك برینداركراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد، و دەست بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا گیرا كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.