سودانی به‌ره‌و ئوردون به‌ڕێكه‌وت
/
عێراق
/
ڕوانگە
سودانی
ئوردون
ڕوانگە - به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به غه‌ززه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا به‌ره‌و وڵاتی ئوردون ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ت به‌ره‌و ئوردون به‌ڕێكه‌وت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌ردانه‌كه‌ی سودان بۆ وڵاتی ئوردون به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه له كۆنگره‌ی (كاردانه‌وه‌ی مرۆیی به‌په‌له له غه‌ززه)یه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندبوو كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی ئوردون، سودانی چاوی به شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئوردون ده‌كه‌وێت و ژماره‌یه‌ك دۆسێ تاووتوێ ده‌كه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: