عێراق لەبەردەم هەڕەشەى مادەى هۆشبەردایە
(0) /
ڕوانگە - عەمید میقداد میری، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەماوەى دوو ساڵدا توانیویانە 20 تۆڕی بیانى و 204 تۆڕی بازرگانیی مادەى هۆشبەر هەڵبوەشێننەوە، تەنها لەماوەى ئەمساڵدا دەستبگرن بەسەر یەک تۆن و نیو مادەى هۆشبەردا و لەماوەى دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە پێنج تۆن مادەى هۆشبەریان لەناوبردووە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی سەباح گوتەبێژی وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاندووە، سزاى یاساییان بەسەر 425 بازرگاندا سەپاندووە و بازرگانەکان زۆرینەیان گرووپى چەکدارییان هەیە و لەکاتى رووبەڕوبوونەوەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تەنها لە ساڵی 2023دا 17 “تاوانبار” و ئەمساڵیش چوار بازرگان کوژراون.
تێبينيێك بنێرە: