ڕۆژنامەیێکی چاپی تاران: هەرێمی کوردستان دەروازەی گەشەپێدانی هەناردەی ئێران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئێران هەرێمی کوردستان


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ڕۆژنامەی قودس چاپی تاران بە سەردێڕی "هەرێمی کوردستان دەروازەی گەشەپێدانی هەناردەی ئێرانە" نووسی: بازاڕی هەرێمی کوردستانی عێراق یەکێکە لە شوێنە گرنگەکان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی هەناردەی کاڵا و بەرهەمەکانی ئێران.

ئاماژەی بەوەش داوە: پەیوەندیی گەرم و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردانی ئێران و هاوبەشییە فەرهەنگی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەرفەتی زیادبوونی هاوکارییەکان دەڕەخسێنن.
جەخت لەسەر ئەوەش کراوە؛ سنووری هاوبەش و پێویستیەکانی بازاڕی هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمی ئێرانی دەتوانێت ببێتە بنەمای بەهێزبوون و پەرەپێدانی هەناردەکردن، هەرچەندە تائێستا گرنگییەکی ئەوتۆی پێنەدراوە.