نەتەوەیەکگرتوەکان سوپای ئیسرائیلی خستە لیستی رەشەوە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە سوپای ئیسرائیل فەڵەستین


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا، حەوت هەزار و 837 پێشێلکاری دژ بە چوار هەزار و 247 منداڵی فەڵەستینی لە غەززە و کەناری رۆژئاوا تۆمارکردوە، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیل و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە ئەنجامدراون.

بەپێی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان هێزە چەکدارەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی سوپای ئیسرائیلی خستوەتە نێو لیستی رەشەوە.

ئەوەش هاتوە، ئیسرائیل 906 منداڵی فەڵەستینی دەستگیرکردوە و سوپاکەشی رێگری دەکات لە دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ منداڵان لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا.

جگە لە سوپای ئیسرائیل، هەریەک لە (کەتیبەکانی قەسام) کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسە و “لیواکانی قودس” کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامییە، خراونەتە نێو لیستی رەشی نەتەوەیەکگرتوەکان.