بەتۆمەتی دزینی 19  بتڵی غاز پۆلیس سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پۆلیس گەرمیان


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند:" دوای سکاڵای چەن هاوڵاتیەک دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش و گەرەکی حەمرین لەقەزای کەلار کەلەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەندین جار بتڵی غازی ماڵەکانیان دزراوە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.

وتیشی:"  دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کەلەهەردوو گەڕەکی ناوبراو 19 بتڵ غازیان دزیوەو دواتر فرۆشتویانە .

عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.