جارێ تر کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵناداتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە جارێ تر کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵناداتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی عێراق و پەسەندکردنی یاسای بوودجە، مووچە زامنکراوە.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند" پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و پەسەندکردنی یاسای بودجە جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران ،چاوەدێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان هەڵناداتەوە و مانگانە  ٩٦٥ ملیار دینار  بۆ مووچەی مووچەخۆتانی هەرێم رەوانە دەکرێت".

نەرمین مەعروف وتیشی" دەبێت دوای خەرجکردنی مووچە تەرازووی پێداچوونەوە(میزانی مراجعە) لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا بنێردرێتەوە  و تەئکیدبکرێتەوە کە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجکراوە".