نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی گوێڕ

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گوێر پاڵاوگە


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - زیاتر لە ١٠ کاتژمێرە ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و زیاتر لە 10 کەس بریندارن، 8 کۆگە و حەوت ئۆتۆمبێل سووتاون کە چوار تانکەر و سێ ئۆتۆمبێلی تیمەکانی بەرگریی شارستانین.

 نزیک کاتژمێر 08:30ـی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 13-06-2024 ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە و تاوەکو ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کە زیاتر لە هەشت کاتژمێر بەسەر دروستبوونی ئاگرەکە تێپەڕیوە {کاتژمێر 04:45}، بەڵام هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. 

بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 10 کەس بریندارن، 8 کۆگە و حەوت ئۆتۆمبێل سووتاون کە چوار تانکەر و سێ ئۆتۆمبێلی تیمەکانی بەرگریی شارستانین.

نزیکەی 40 تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام ئاگرەکە هێشتا لە تەشەنەسەندایە.