دەرگای کۆمیسیۆن بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان دادەخرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەڵبژاردن کوردستان


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەخرێت.

جومانه‌ غەلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كان، ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیشانداوه.

ڕاشیگەیاندووە" ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌ تاكه ‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌خرێت".

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌موو لایه‌نه‌ یاسایی و كارگێڕیی و دارایی و هونه‌رییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كراون.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆمسیۆن به‌ ته‌نیا لایه‌نی هونه‌رییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نی سیاسیی نییه و ‌ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسا و پابه‌ندیی و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تی، جێبه‌جێیان ده‌كات