دەرگای کۆمیسیۆن بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان دادەخرێت
(0) /
ڕوانگە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەخرێت.
جومانه غەلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان له فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان، ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیشانداوه.
ڕاشیگەیاندووە" ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیدا ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده تاكه كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌خرێت".
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌موو لایه‌نه یاسایی و كارگێڕیی و دارایی و هونه‌رییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كراون.
جەختیشی كردۆتەوە، كۆمسیۆن به ته‌نیا لایه‌نی هونه‌رییه و په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیاسیی نییه و ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسا و پابه‌ندیی و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له‌سه‌ریه‌تی، جێبه‌جێیان ده‌كات
تێبينيێك بنێرە: