سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەولێر عەلی باقری کەنی


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کەمێک لەمەوبەر، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

عەلی باقری لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی دیکەوە پێشوازی لێ کرا.

باقری لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیراندا کۆدەبێتەوە، ھاوکات لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
​​​ئامانجی سەردانەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستانە و ھاوکات بەدواداچوون دەکرێت بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەمیانی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران ئەنجامدراون لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، فەرھەنگی و ئەمنییەوە.