​مەسعود بارزانی و عەلی باقری جەختیان لە پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی کردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مەسعود بارزانی


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - مەسعود بارزانیسەرۆکی پارتی پێشوازیی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردەوە.
 
رۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
 
بەپێی راگریێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرایەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و کولتووری.
هەر لەو دیدارەدا، وەکو لە راگەیێندراوی بارەگای بارزانیدا هاتووە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران "پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند."