ئاگاداری بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە وڵاتی ئێران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەشتیار ئێران باشماخ


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران و دەڵێت: دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان تازەکان بێت، چونکە تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە وڵاتی ئێران و دەڵێت:”لەدوای رۆژی ١٦-ی حوزەیرانی 2024، هەر هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان ژمارە تازەکان بێت بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”داواکارین لە گەشتیاران و هاووڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکانەوە ئەم بڕیارەش لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە”.