لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هاتوچۆ


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار

هاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان لەنزیک سەیرانگای قولەبەرز کۆنترۆڵی لەدەست داو خۆی کێشاوە بەڕاگری قەراخ ڕێگاکەدا.

هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەهۆیەوە لێخوڕ و دوو سەرنشینی برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:"لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.