لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون
(0) /
ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار
هاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان لەنزیک سەیرانگای قولەبەرز کۆنترۆڵی لەدەست داو خۆی کێشاوە بەڕاگری قەراخ ڕێگاکەدا.
هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەهۆیەوە لێخوڕ و دوو سەرنشینی برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.
هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:"لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
تێبينيێك بنێرە: