سەرۆك کۆمار بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆكی تونسەوە پێدەگات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق کوردستلن


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید  ئەمڕۆ شەممە 15-6-2024 بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز قەیس سەعید سەرۆك کۆماری تونسەوە پێگەیشت.
سەرۆك کۆمار و هاوتا تونسییەکەی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییان بۆ گەلانی عێراق و تونس خواست.
هەروەها سەرۆك کۆمار سەبارەت بە بڕیاری لابردنی ڤیزای چونەناوەوەی عێراقییەکان بۆ نێو خاکی تونس، ستایشی تونسی کرد و جەختیکردەوە، ئەو بڕیارە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و گەشتوگوزار و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیش پێشدەخات.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا کرا و جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە بەشێوەیەك کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان گەشەپێبدات و ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا بچەسپێنێت.