ئیهود باراک: خەونی قاسم سولەیمانی خەریکە دێتە دی

(0) / / ئاسیا / ڕوانکە ئیهود یاراک


Jun 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەگەر حکومەتەکەی نەتانیاهۆ لەگەڵ شکستەکانییەوە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بەم زووانە ڕووبەڕووی چەند بەرەیەکی یەکگرتوو دژی خۆمان دەبینەوە و ئەمەش واتا خەونی قاسم سولەیمانی دێتە دی.

ڕاشیگەیاند: پێویستە بە زووترین کات ئەم حکومەتە شکستخواردووە بگۆڕین بە دیاریکردنی وادەیەکی ڕێککەوتوو بۆ هەڵبژاردن یان دەنگدانێکی بنیاتنەر بۆ لێسەندنەوەی متمانە.