یەکێتی ئەورووپا هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / یەکێتی ئەورووپا


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا بڕیارەکەی ئەمریکای سەبارەت بە پاشەکشە لە گەڕانەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بە دابینکردنی هەلومەرجەی گەڕانەوەی تاران بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی ناو برد.

پیتر ئستانۆ وتی: بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران هەلومەرجی گەڕانەوەی تاران بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی دابین دەکات.

ناوبراو وتی کە ئێران دەبێت بە تەواوی بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات تا لە بەرامبەر ئەمە گەمارۆکانی ئەمریکاش هەڵبگیرێت.

یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە پێشبینی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ڕێکەوتنی ناوەکی دەکرێت بەڵام هیچ بەروارێکی بۆ دیاری نەکراوە./.