وەزیری دەرەوەی سعوودیە باس لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران دەکات
(0) /
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە هیوادارین ئێرانییەکان بزانن هاوکاری ئەرێنی لە گەڵ دراوسێکان کە بگاتە ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن، لە بەرژەوەندی ئەوانە.
فەیسەڵ بن فەرحان بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاند کە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران دەستیپێکردووە بەڵام هێشتا لە سەرەتای خۆیدایە.
ناوبراو وتی کە ئەگەر ئێرانییەکان هەست بەوە بکەن دانوستانەکان لە بەرژەوەندی ئەوانە، دەتوانین هیوامان بە ئەنجامەکەی هەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: