جەژنی قوربان لە مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان  بەرز ڕاگیرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان جەژنی قوربان


Jun 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمڕۆ یەکشەممە لە مزگەوتەکانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان وەک نەریتێکی ئایینی، جەژنی قوربان بەرز ڕاگیرا.

لە شاری ھەولێر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان، جەژنی قوربان لە مزگەوتی جەلیل خەیات کە یەکێکە لە مزگەوتە ناسراوەکانی ئەو شارە بەرز ڕاگیرا و لە میانیدا، نوێژی جەژن بە کۆمەڵ، ئەنجامدرا.

نوێژخوێنان لە مزگەوتی جەلیل خەیات، دوای ئەوەی گوێبیستی گوتاری جەژن بوون، جەژنە پیرۆزەیان لەیەکتر کرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەکتر کرد.

ھەروەھا بە ھەمان شێوەیە لە مزگەوتی سەیدۆ لە شاری دھۆک، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بەشدارییان لە ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربانیان کرد.
ھاوکات لە مزگەوتی فەجر لە شاری سلێمانی، نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا کە تیایدا نوێژخوێنان گوێبیستی گوتاری جەژن بوون، دواتر جەژنە پیرۆزەیان لەیەکتر کرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەکتر کرد.

ھەروەھا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان، نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتەکانی شاری ھەڵەبجەیش، ئەنجامدرا.

لە گوتارەکانی نوێژی جەژنی قورباندا لە مزگەوتەکانی شارو شارۆچکەکانی ھەرێم، نزا بۆ غەززە و سەرجەم موسلمانان کرا.

ساڵانە وەک نەریتێکی ئایینی، نوێژی جەژنی قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و داوای گەردن ئازایی لە یەکتر دەکەن و قوربانی دەکەن.