شه‌شه‌م حاجیی هه‌رێم له سعودیه كۆچی دوایی كرد
(0) /
ڕوانگە - ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان کە خەڵکی شاری سلێمانییە له سعودیه كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه هه‌ر ئه‌مرۆ حاجییه‌كی خه‌ڵكی هه‌لێر كۆچی دوایی كردبوو، به‌وه‌ش ژماره‌ی حاجییه كۆچكردوه‌كانی هه‌رێم گه‌یشته شه‌ش حاجی.
حاجییه‌كه ناوی (زینەت ڕەشید قادر)ه و به‌مه‌ش ژمارەی ئەو حاجییانەی هەرێمی کوردستان لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆچی دواییان کردووە، بوونە شەش حاجی.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوای نیوەڕۆی ئه‌مرۆ حاجییەکی هەرێمی کوردستان بەناوی ئەحمەد محێدین کە خەڵکی گوندی کەوڕەبەنی شاری هەولێرە، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.
دوێنێ شەممە چوار حاجی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی (محەمەد حەسەن) خەڵکی قەڵادزێ، (جەمیله یونس برایم) دانیشتووی هەولێر، (هەمین قادر عەلی) خەڵکی بالیسان و (ئاسیا عەلی) خەڵکی بەردەڕەشی قەزای ئاکرێ، لە کێوی عەرەفە کۆچی دواییان کرد.
هه‌ر لە هەمان ڕۆژدا، دوو حاجی دیکەی کورد بە ناوەکانی (عەزیزە ناسری) دانیشتووی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و (حسێن حەمید مەحمود) دانیشتوی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە کێوی عەرەفە کۆچی دواییان کرد.
تێبينيێك بنێرە: