سەدر بۆچوونی خۆیی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە پاش هەڵبژاردنەکان کورد بە یەک دەنگی بۆ بەغدا نەگەڕێتەوە، ڕەنگە پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەست بدات.

سەلاح عوبەیدی وتی کە لە پاش هەڵبژاردنەکان، کوردەکان پێش گەڕانەوە بۆ بەغدا دەبێت لە سەر بڕیارێک بگەنە ڕێکەوتن، بە پێچەوانەی ئەمەش ڕەنگە لایەنی دیکە داوای پۆستی سەرۆک کۆمار بکات.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقیش عوبەیدی وتی کە موقتەدا سەدر دەیەوێت سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بۆ ڕەوتی سەدر بێت یان لانیکەم کەسێکی چاکسازیخواز بێت.

وتیشی کە ئەگەری ئەوەش هەیە مستەفا کازمی لە چوارچێوەی ڕکابەرێتییەکان بمێنێتەوە./.