60  کۆچبەر لە ئاوی ئیتاڵیا خنکان کە 35 کوردیان تێدایە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆچبەر کوردستان


Jun 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ 60 کۆچبەر لە ئاوی ئیتاڵیا خنکان کە 35 کوردیان تێدایە.
بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە 70 کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا 60 کۆچبەریان خنکان کە  35 یان کوردن.
رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران  ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی رابردوو 70 کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە ڕۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە.
وتیشی، بەڵام دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و رۆژی پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا 60 کەسیان خنکاون.
رەنج پشدەری ڕاشیگەیاند، لەو ژمارەیە 35 کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، 10 کەسیش ڕزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.