دەیان هەزار ئیسرائیلی دژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان ئیسرائیل نەتانیاهۆ


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ لە تێلەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، بە بەشداریی هەزاران کەس خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ لە جەنگی غەززە گرت و شکستی هەوڵەکانی دانوستانیان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان سەرکۆنە کرد.

خۆپیشاندەران ئاراستەی خۆپیشاندانەکانیان بەرەو بەردەم پەرلەمان و شوێنی مانەوەی نەتانیاهۆ گۆڕی و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.

زیاتر لە هەشت مانگە هێرشی سەر کەرتی غەززە دەستی پێکردووە و هێشتا نەتوانراوە تەواوی بارمتەکان ئازاد بکرێن.