راوێژکارێکی سودانی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ستایشی سیستمی دارایی و بانکی عێراقی کردووە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی عێراق سیستمی دارایی


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە باشترین سیستەمی پابەندبوون بە بانکەکان پەیڕەو دەکەن. وتیشی، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ستایشی سیستمی دارایی و بانکی عێراقی کردووە".
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسى لەوەش کرد، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە باشترین سیستمی پابەندبوون بە بانکەکان پەیڕەو دەکات ئەمەش وڵاتەکە لە هەر مەترسییەکی دارایی نێودەوڵەتی پارێزراو دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە بەشێوەیەکی بنچینەیی لە دامەزراوەکانی هەماهەنگی دارایی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا هەماهەنگی تەواوەتی دەکات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە و ئاڵوگۆڕی ئەو پارانەی بەنایاسایی بەدەست هاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە کۆنفرانسی هێزی کاری دارایی کە لە شانشینی بەحرەین بەڕێوەچوو لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ستایش کراوە بۆ ئەو ڕێکارانەی دژی سپیکردنەوەی پارە گرتویەتیە بەر.