پیلای: ئیسرائیل لە غەززە دەیان هەزار منداڵی کوشتووە یان کەمئەندامی کردوون

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە فەلەستین غەززە


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سەرۆکی کۆميسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتيی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناڤی پیلای کە لەو تاوانانە دەکۆڵێتەوە لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستین ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل لە غەززە دەیان هەزار منداڵی کوشتووە یان کەمئەندامی کردوون.

لە میانی کۆبوونەوەی دیالۆگدا سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆميسیۆنەکە کە لە چوارچێوەی ٥٦هەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوو، پیلانی گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا پیلای ڕایگەیاند: "ئیسرائیل لە غەززە دەیان هەزار منداڵی کوشتووە یان کەمئەندامی کردوون".

هەروەها پیلای باسی لەوەیش کرد کە ڕەنگە هەزاران منداڵی دیکە کەوتبنە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکانەوە.