پێشبینی کەشوهەوا؛ گەرمیان دەکوڵێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەشناسی گەرما


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان وەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.
چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان وەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 44
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 48