نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
(0) /
ڕوانگە ـ نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە، تا ئێستاش 43 كۆچبەر بێ سەروشوێنن و 11 كۆچبەریش رزگاركراون.
ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، لەلایەن كەشتی دایلۆی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ نۆ تەرمی دیكە دۆزرانەوە كە پەیوەندییان بە رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ئاوی ئیتاڵیاوە هەیە.
تا ئێستا 17 تەرم لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیاوە دۆزراونەتەوە لەكۆی زیاتر لە 60 كۆچبەر كە تا ئێستا بێ سەروشوێنن و 11 كۆچبەریش رزگاركراون كە بەشێكی زۆریان كوردی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانن.
لەلایەکی دیکەوە، رێزان حەمە ساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، کۆچبەرە رزگاربووەکان لە 3 نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
دەشڵێت: تا ئێستا 21 هاوڵاتی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لەناوکەشتییەنقومبووەکەی کەناراوەکانی ئیتالیادا بوون بێسەروشوێنن

تێبينيێك بنێرە: