تورکیا سێ ڕۆژە گوندێکی بناری قەندیل بۆردومان دەکات

(0) / ڕوانگە تورکیا قەندیل پەکەکە


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند، بۆ سێیەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک، سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل لە پارێزگای سلێمانی دەکات.
کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی دەڵێت،پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ، بۆ چوارەمین جارو لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی ئێندزەیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، دانیشتوانی ناوچەکە ژیانیان کەوتووتە بارودۆخێکی ناهەموارو هەنگەوانانی ناوچەکەش ترسیان هەیە لە سەردانیکردنی پورەی هەنگەکانیان.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی شەش، سوپای تورکیا زیاتر لە 833 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێم کردووە و بەهۆیەوە هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون.
هێرشەکان بەم جۆرە بوون:-
پارێزگای دهۆک: 365، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای هەولێر: 356، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای سلێمانی: 102، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای نەینەوا: 10، هێرش و بۆردوومان.
تەنیا لە ماوەی 72 کاتژمێردا، سوپای تورکیا زیاتر لە 30 جارهێرش و بۆردوومانی بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، هێرشەکان بۆ سە ناوچەکانی، چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن و گوندی ئێندزەیان لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن و چیای ( شێخ ناسر) لە ناحیەى قەسرێی سنوورى قەزاى چۆمان بوون.