لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هاوین گەرما


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لەگەڵ دەستپێکی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەرگری شارستانی هەرێم، داوا لە هاوڵاتییان ده‌كات ئۆتۆمبێلەکان دوربن لەو کەرەستانەی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ته‌قین و دروستكردنی ئاگر.
بەرگری شارستانی هەرێم، لە ئاگادارییەکدا ئاماژە بەوەدەکات، بە مەبەستى خۆپاراستنى هاوڵاتییان لە وەرزى هاویندا، پێویستە لە کاتى وەستاندنى ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەچاوى چەند ڕێکارێک بکەن لەوانەش چەرخ، ماددە گازییە پەستراوەکان، بۆن و پاوەربانک لەناو ئۆتۆمبێل دانەنێن.
دەقی رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌رێم بەمشێوەیەیە:
یه‌كه‌م: پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوربن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:
ێ- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.
ب- هەمـوو جۆرە چەرخێک ،
ج-  بتڵی ئاو.
د- بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بە گشتی.
هـ-پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک  بکرێتەوە.
و - پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی. 
ز- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی ڕێگا دورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت،
دووه‌م: خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبوکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.
سێیه‌م: ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بتڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.
چواره‌م: دڵنیابون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت،  ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن،
پێنجه‌م: وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک 
شه‌شه‌م: دورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ.
حه‌وته‌م: کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا
هه‌شته‌م: پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالێتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.
نۆیه‌م: پاشماوەی دروێنەی بەروبومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دوبارە هەر کەسێ هەستێ بە سوتاندنی ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە
ده‌یه‌م: بەهەمو جۆرێک مەلەکردن لە ڕوبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان.
یانزه‌هه‌م: دابینکردنی هەمو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە ڕێنمایی و قوڵایی مەلەوانگە.
دوانزه‌هه‌م: بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، ڕاستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ
سیانزه‌هه‌م: هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.
چوارده‌هه‌م: کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.
پانزه‌هه‌م: چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی.
شانزه‌هه‌م: پێویستی و خێرایی پەیوەندی کردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (١١٥) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو هاولاتیانی خۆشەویست دەتوانن بەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەلەبجە ) ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، گەرمیان، راپەرین، زاخۆ، ئاکرێ).