ناسنامەی ئەو حاجییانە بڵاوکرایەوە کە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان حاجی حەج


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

روانگە ـ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ١٩ حاجی هەرێم لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا گیانیان لەدەستداوە و ١٥ حاجیی دیکەش تائێستا چارەنووسیان نادیارە". 
کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" ١٩ حاجی هەرێم لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا، لە وڵاتی سعودییە گیانیان لەدەستداوە". 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ١٨ـیان لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاری یەک ساڵەوە فەریزەی حەجیان بە جێگەیاندووە و تەنها یەکێکیان بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە چووبووە مەککە و مەدینە. 
وتیشی" بەردەوام لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی سعودیە لەسەر هێڵین بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو ١٥ حاجییەی تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە".

ڕوونیشیکردەوە، زۆرینەی ئەو حاجییانەی ونبوون، بەشێوەیەکی نافەرمی چوونەتە سعوودییە، نەک لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە.