داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت
(0) /
ڕوانگە ـ سەرۆكی كوتلەی حقوقی سەربە میلیشیای كەتائیبی حزبوڵا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا كوتلەكەمان هیچ متمانەیەکى بە بڕیارەكانی حكومەتی سودانی سودانی نییە.
سعود ساعیدی، سەرۆكی كوتلەی حقوقی سەربە میلیشیای كەتائیبی حزبوڵا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، سەرەڕای بڕیاڕەكەی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی (2020) كە داوای كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكای كردووە، بەڵام كوتلەكەیان متمانەی بە بڕیارەكانی حكومەتی سودانی سودانی نیە لەبارەی كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
دەشڵێت، پەرلەمانی عێراق پێداگرە لەسەر تێپەڕاندنی داڕشتنی یاسای دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، كە پابەندكەر دەبێت بۆ حكومەتی عێراق و ئەمریكییەكان, رەشنوشی یاساكەش ئامادەكراوەو, لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا، بەشێوەیەكی چڕوپڕ گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

تێبينيێك بنێرە: