لاهور شێخ جەنگی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن داوای دەست لەکار کێشانەوە لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
(0) /
ڕوانگە ـ لاهور شێخ جەنگی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، داوای دەست لەکار کێشانەوە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەکات.
لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی ڕەوتی بەرەی گەل دەڵێت "من بم لە جیاتی کاک نێچیرڤان دەست لە دەسەڵات دەکێشمەوەو وازدێنم، چونکە چوار جار ڕۆژی هەڵبژاردنی دەستنیشان کرد و پێیان ڕەفز کردەوە، ئەمە چ سەرۆکی هەرێمێکە".
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەبوو لە مانگی 10ـی 2022 بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنەکە تا ئێستا سێ جار دواخراوەو دواین وادە 10-6-2024 دیاریکرا، بەڵام لەو ڕۆژەشدا نەکرا و بۆ چوارەم جار دواکەوت، هێشتا سەرۆکی هەرێم وادەی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دیاریی نەکردووە، کۆمسیۆن پێشنیار دەکات لە 5-9-2024 پڕۆسەکە ئەنجام بدرێت.
سەرۆکی ڕەوتی بەرەی گەل لەمیانی بەشداریکردن لە پرسەی ئەو کەسانەی لە ئاوەکانی ئیتاڵیا بەلەمەکەیان نقوم بوو، وتیشی "ڕۆڵەکانمان لە داخی ئەک دەسەڵاتە سەری خۆیان هەڵدەگرن و کاتی ئەوە هاتووە خەڵک ئەمجارە بەرەو گۆڕانکاریی بڕوات".
تێبينيێك بنێرە: