بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هەولێر


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارێک کە بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، لە چوار رۆژی جەژنی قوربانداا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر 400 رووداوی جۆزاوجۆر تۆمارکراون، کە تیایدا حەوت هاوڵاتی خنکاون و هەروەها 348 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراوە.

بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی ەوەشکردووە،  ئەو پلانانەی بۆ ئەو چوار رۆژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانەوە دانرابوو بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، وەکو خۆی بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێکرا.

بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، کۆی ئامارەکانی ڕۆژانی جەژنی  بڵاوکردۆتەوە کە بەمشێوەیە بوون.

- کۆی گشتی رووداوەکان: 404

- ئاگرکەوتنەوە: 348 رووداو، کە زۆربەیان سووتانی پوش و پەڵاش بووە، زیانی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە.

- خنکان لە ئاودا: حەوت کەس. دوو کەس لە پارێزگای سلێمانی، دوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەک کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

- پێنج کەس رزگار کراون لە خنکان.

- یەک گیانلەدەستدان بەهۆی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تائێستا تەرمەکەی لە دادپزیشکی سۆرانە و خاوەنی دیار نییە.