نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ئاماری ڕۆژانی جەژنی قوربانی، بڵاوکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە جەژن کەلار قوربان


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەگوێرەی ئامارێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لە ماوەی چوار رۆژی پشوی جەژنی قورباندا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سنورەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان کردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارە لە ڕۆژانی جەژندا 401 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و هەروەها ژمارەی سەردانیکەران بۆ بەشی پشکنینی تاقیگە 539 هاوڵاتی و ژمارەی تیشک 341 و هەروەها 3 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە

هەر لە ڕۆژانی جەژندا  10 حاڵەتی کەوتنەخوارەوە و 12 روداوی هاتوچۆ و  6 حاڵەتی پێوەدانی مار و دوپشک و 2 حاڵەتی سوتاوی و حاڵەتێکی برینداربون بە چەقۆ لەگەڵ 6 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون