كۆمپانیاكان ڕۆژانە ‏‏400 هەزار بەرمیل نەوتی خامی هەرێم  دەفرۆشن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە نەوت هەرێم سۆران عومەر


Jun 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "كۆمپانیاكان ڕۆژانە ‏‏400 هەزار بەرمیل نەوتی خامی هەرێم بەرمیلی بە 30 دۆلار دەفرۆشن، ‏‏250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ كۆمپانیا بیانییەكانە، 150 هەزار ‏بەرمیلیشی بۆ حكومەتی هەرێمە، بەبێ‌ ئەوەی یەك دیناری بگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی هەرێم".‏

سۆران عومەر، فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەو ‏شێوەیە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بە "تاڵانفرۆشی" ناو دەبات و دەشڵێت ‏‏"جگە لەوە، قافڵەی تانكەرە نەوتەكان لەسەر شەقام و ڕێگاوبانەكان، ‏مەترسیی بەردەوامە لەسەر ژیانی شۆفێران و سەرنشینەكانیان".‏