ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
(0) /
ڕوانگە ـ لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردەی ، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پابەند دەکات لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەییدا دوو کاتژمێر ئینتەرنێت ببڕن.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت ئاگادارکراونەتەوە کە لە سبەی یەکشەممەوە تا 17ی مانگی تەمموز، لەو رۆژانەی تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی هەیە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئینتەرنێت ڕابگرن.
ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا کاتژمێر 06:00ی بەیانی تا کاتژمێر 08:00ی بەیانی دەبێت، واتە لە کاتی گەیاندن و دابەشکردنی پرسیارەکاندا دەبێت.

تێبينيێك بنێرە: