بە بەشداریى زیاتر لە 122 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیى دەستیپێکرد
(0) /
ڕوانگە ـ بەبەشداریى زیاتر لە 122 هەزار خوێندکار ئەمڕۆ یەکشەممە 23ى حوزەیران 2024، تاقیکردنەوەکانى نیشتمانیی قۆناغى 12ى ئامادەیی دەستیپێکرد.
عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى سلێمانى ڕایگەیاند, سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکن تەواون و لەگەڵ وەزارەتى کارەبا و مۆلیدە ئەهلیییەکانیش هەماهەنگى کراوە بۆ ئەوەى فێنککەرەوە بۆ سەرجەم هۆڵەکانى خوێندن دابنرێت.
تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمیی قۆناغى 12ى، ئامادەیی بە بەشدارى 122هەزار و 15 خوێندکار کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵ دابه‌ش كراون دەستیپکرد و هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە ڕۆژەکانى یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێت.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە کە دەست دەزگای میدیایی "ڕوانگه" کەوەوون، له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 خوێندکار به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 376 خوێندکار له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 خوێندکار له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 خوێندکار له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 خوێندکار له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 خوێندکار له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 خوێندکار له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 خوێندکار له 115 هۆڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە دوێنێ شەممە 22ى حوزەیرانى 2024، وەزارەتى پەروەردە بەهۆى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 12ى ئامادەیی کاتی دەوامى کارگێریى ناوەندەکانى خوێندنى گۆڕى، لە ڕۆژانى یەکشەممە و چوارشەممەوە بۆ ڕۆژانى دووشەممە و پێنج شەممە.

تێبينيێك بنێرە: