لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەڕلەمانی عێراق داوایەک ئاراستەی وەزیری ناوخۆ دەکات
(0) /
ڕوانگه ـ بەگوێرەی ئامارێکی بەرگریی شارستانیی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 13,600 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون ساڵی رابردووش 32,477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمارکرابوون، هەر ئەمەش وایکردووە کە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت بدات بە وەزیری ناوخۆ بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بکات
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق داوای لە عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆ کرد، لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوە و سووتانی نەخۆشخانە، بازاڕ، دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەستپێبکات و هۆکارەکانیان بۆ شیبکاتەوە.
لیژنەکەی پەرلەمان، پێیان باشە هاوکاریەکانی حکومەت بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زیاتربکرێت ئەویش لەرێگەی دابینکردنی کەرەستە و پێداویستیی گونجاو بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، جگە لە کردنەوەی خول بۆ کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەوەی باشتر ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن.

تێبينيێك بنێرە: