عێراق هەنگاو بەرەو ئەتۆمیبوون دەنێت

(0) / / ئاسیا / عێراق


May 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرایکردووە کە لێژنەی نیشتمانی بۆ وێستگە ئەتۆمییەکان 20 پێگەی پاڵاوتووە بۆ درووستکردنی وێستگەی ئەتۆمی و لە کۆتاییدا دوو لەو شوێنانە هەڵدەبژێرێن.

کەمال حوسێن لەتیف سەرۆکی دەستەی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مادە تیشکدەرەکان ڕایگەیاندووە کە بە شێوەیەکی سەرەتایی 20 پێگە بۆ درووستکردنی وێستگەی ئەتۆمی دیاری کراون، ئەویش بە پێی پێودانگە زانسیتییە جیهانییەکان.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو 20 شوێنە دوویان لە ئاکامدا هەڵدەبژێرێن و مەرجەکانی ئەوەشە کە دوور بێت لە ناوچەی نیشتەجێبوون و لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوو بومەلەرزەی لە پلەی 2 ڕێختەر زیاتر لەو ناوچە ڕووی نەدابێت و هەروەها لە ڕووی ئەمنیشەوە پارێزراو بێت./.