تەندروستی سعودیە: ١٣٠١ حاجی گیانیان لەدەستداوە
(0) /
ڕوانگه ـ وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایدەگەیەنێت" لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا ١٣٠١ حاجی تائێستا گیانیان لەدەستداوە".
فەهد عەبدولرەحمان جەلاجل وەزیری تەندروستی سعودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند" لە وەزری حەجی ئەمساڵدا ١ هەزار و ٣٠١ حاجی تائێستا گیانیان لەدەستداوە کە ٨٨٪ی ئەو حاجییانە بوون کە رێگەپێدانی فەرمیان نەبووە و بە ڤیزەی گەشتیاری سەردانی وڵاتەکەیان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر تیشکی راستەوخۆی خۆردا رێیان کردووە و زۆرینەشیان بە تەمەن بوون، یان نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدا بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حاجییانەی گیانیان لەدەستداوە ناسنامەیان پێنەبووە، بۆیە کاتی زیاتری خایاندووە تا ناسراونەتەوە و خزمەتگوزارییان پێشکەشکراوە.
وەزیری تەندروستی سعودیە باسی لەوەشکردووە، ١٤٠ هەزار خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەرکردن بەبێ بەرامبەر پێشکەشی ئەو حاجییانە کراوە کە رێگەپێدانیان نەبووە، تا ئێستاش ٩٥ نەخۆش ماون و لە ژێر وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدان.
لە ماوەی ئەمساڵدا ٢٤ حاجی کورد له سعودیه گیانیان لهدهستداوه كه ٢٣ کەسیان به ڤیزای ساڵی سهردانی سعودیهیان كردووە، هەروەها دواینیوەڕۆی دوێنێش چوار حاجی دیکەی خەڵکی پارێزگای سلێمانی له كاتی گهڕانهوهیان له پارێزگای ئهنبار گیانیان لەدەستدا.

تێبينيێك بنێرە: