سەرۆک وەزیرانی عێراق پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكارانی كه‌ركوك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق کەرکوک


Jun 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ محه‌مه‌د شیاع سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاران له‌ پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و ناوی بگۆڕێت بۆ "ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری" به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی بۆ دیاری بكات.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر راسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان له‌بری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری پارێزگا به‌كارده‌هێندرێت ئه‌وه‌ش به‌ پابه‌ندبون به‌ مادده‌ی 34ی یاسای پارێزگاكان ژماره‌ 21ی ساڵی 2008".
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، سودانی ده‌ستبه‌كاربونی عیماد خه‌ڵه‌ف ده‌حامی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری پارێزگای كه‌ركوك دورخرابۆوه‌.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ كاره‌كانی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ركردوه‌، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنیان له‌ یاسا و بڕیاره‌ دادوه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ش ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی له‌ به‌غدا ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست.