وەزیری ئەوقاف ژمارەی ئەو حاجیانەی ئاشکراکرد کە لە مەککە کۆچی دواییان کرد
(0) /
ڕوانگە ـ وەزیری ئەوقاف ژمارەی ئەو حاجیانەی ئاشکراکرد کە لە مەککە کۆچی دواییان کرد.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" نزیکەی 15 هەزار کەس لە دەرەوەی ڕێکارەکانی وەزارەتی ئەوقافەوە چوونەتە حەج.
پشتیوان سادق،وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، ڕونیکردەوە " 30 کەس لە مەککە لە فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە، 29 کەسیان ئەوانە بوون کە بەڤیزەی گەشتیاری و ڤیزەی دیکە ڕۆشتوون
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، باسی لەوەشکرد:"
پێشتریش ئاگاداری خەڵکمان کردبووەوە کە جگە لە ڕێگەی فەرمی بەشێوازی دیکە بۆ حەجکردن نەچنە سعودییە.
پشتیوان سادق،وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاشکرایشیکرد:"وەکو حکومەتی هەرێم نزیکەی سێ ملیار دینارمان بۆ پاڵپشتی لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەرخان کردووە.

تێبينيێك بنێرە: