لێخۆشبوونی (٢٠%)ی كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگه قەرزی بچووک بانک کوردستان


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وه‌زاره‌تى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت" حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی (٢٠%)ی كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك". 
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی هەرێم بڵاویکردەوە" وەكو ئاشكرایە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێككەوتی ٢٣ی مارسی ٢٠٢٤ كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەركرد، بەڵام سەرەڕای لێخۆشبوون لە هەندێك قەرزی وەكو ئاو، و كارەبا، و سزای هاتووچۆو، وهتد". 
دەشڵێت" لای خۆمانەوە وەكو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ خزمەتی سودمەندانی سندوقی قەرزی بچووک، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی ڕاسپارد بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی تێر و تەسەل و بە زووترین ماوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت". 

ئەوەش هاتووە" دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون لە ڕێژەی (٢٠%) لە كۆی گشتی  قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا".